Skip Navigation Links
Kurmancî
سۆرانی
Svenska
Skip Navigation Links
Destpêk
FKKS
Aktuel
Video - Foto
Komeleyên endam
Kontakt
Link
Arşîv
| Webmail |
Skip Navigation Links
 
Xwepêşandin li dijî îdamên rejîma Îranê
2013-11-05 23:00
fkks
info@fkks.se



ئاگاداری ! بۆ خۆ پێشاندان دژ بە لە سێدارەدانی بە
کۆمەڵ هاووڵاتیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت لاوانی کورد و بەلوچ و کەمە نەتەوەییەکانی تر.
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی , و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2013-11-10 خۆپێشاندانێک دژ بە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەبەن.

بەرێزان !
هەر وەک ئاگادارن رۆژی یەکشەممە 29 ی مانگی دە 11 کەس لە زیندانی شاری ورمێ لە سێدارە دران کە 2 دانەیان ژن بوون و 6 کەس لەوانە کورد بوون. و هەروەها لەم چەند رۆژەی ڕابردووش دوو زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی " رەزا مامەدی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور" لە زیندانەکانی سەڵماس و ورمێ لە سێدارە دران . و 16 کەسی تریش لە زاهیدان لە رۆڵەکانی گەلی "بەلوچ " بە کۆمەڵ لە سێدارە دران. و سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 4 ی نووەمبر شێرکۆ موعارفی چالاکی سیاسیی کورد ، لە زیندانی ناوەندیی سەقز لە سێدارە درا. و هەر ئێستا 24 کەس لە لاوەکانی کورد حوکمی لە سێدارە دانیان پێ ڕاگەیاندراوە .
بەم بۆنەیەوە داوا لە سەرجەم حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی ئەندام لە کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی دەکەین، با بە بەشداری کردنتانی هەموو لایەکمان لەو خۆپێشاندانە پشتیوانی خۆمان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە خوشک و برا زیندانییەکان دەرببڕن،و ئەم ئێعدام کردنی زیندانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکووم و رسوا بکەین .

پێشەکی سپاسی بەشداری هەموو لایەکتان دەکەین.
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوید
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید

Sergels Torg 111 57 Stockholm
Datum:Söndag 2013- 11-10
Tid: 16:00 - 18:00