پێوسته ڕژێمی ئێران له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیان بوستێنێ..........
به‌رواری 11ی نۆڤیمبه‌ری 2009 ، لاوێکی به‌ندی کورد له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه
له سێداره‌درا .
له‌شاری سنه له به‌رواری 1/7/2008 ،ئیحسان فه‌تاحیان ، به‌ندکراو له لایه‌ن
ڕژێمی ئێرانه‌وه‌و دوای چه‌ند مانگێک له‌ئه‌شکه‌نجه‌دان ، سزای ده‌ساڵ زیندانی
سه‌پێندرا به‌سه‌ریداو ، پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م حوکمه گۆڕدرا به سزای له‌سێداره‌دان
به‌بێ هیچ هۆو ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک ، له به‌رواری 11/11/2009 له‌سێداره‌درا .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی کۆمیسیونی مافی مرۆڤی جیهانی چه‌ند به‌ندکراوێکی تری
کورد له‌م ڕۆژانه‌دا له سێداره‌ده‌درێن له‌وانه شێرکۆ داهمان مه‌عروفی ته‌مه‌ن
سی ساڵ ،که ئێستا له‌ژوری تاکه‌که‌سیدا به‌ندکراوه ، هه‌روه‌ها حبیب الله لوتفی
که‌ئه‌ویش له ژوری تاکه‌که‌سیدا به‌ندکراوه‌و چاوه‌ڕێ ی له سێداره‌دانه .
فیدراسیونی کۆمه‌ڵه‌کوردستانیه‌کان له سوید زۆربه‌توندی کاری له‌سێداره‌دان
له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه ڕیسواو شه‌رمه‌زار ده‌کات ، هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆک
وه‌زیرانی سوید‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید‌و حکومه‌ت وپه‌رله‌مانی سوید‌و کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌رجه‌م پارته سویدیه‌کانی سوید و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌کات
که کاری له‌سێداره‌دان له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه ڕیسواو شه‌رمه‌زار بکه‌ن.
پێویسته ڕژێمی ئێران له سێداره‌دانی هاوڵاتیان بوه‌ستێنێ .
فیدراسیونی کۆمه‌ڵه‌کوردستانیه‌کان له سوید
16/11/






















