فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی پێکهێنا
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی پێکهێنا ، فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی پێکهێنا له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی Kärsögården سوید . وه ئه‌م کۆنفرانسه له ڕۆژانی 28 ، 29 / 11/2009 له ستۆکهۆلم کرا .له‌م کۆنفرانسه‌دا سه‌رۆک و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌ندام ، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی گشتی و کارگێڕ ، کۆمیته‌ی ڕاوێژ و کۆمیته‌ی ڕێڤیسور به‌شداریان کرد . له‌لایه‌کی تریشه‌وه سکرتێری فیدراسیۆن پرشنگ توانا ڕاپۆرتی چالاکی فیدراسیۆن و پرۆگرامی کۆنفرانسه‌که به‌سه‌ر ئاماده بووان دابه‌شکرد ،دوای کردنه‌وه‌ی کۆنفرانس سه‌رۆکی فیدراسیۆن شه‌رمن بۆزئه‌رسلان ئاماژه‌ی به کار‌و خه‌باتی فیدراسیۆن کرد له ماوه‌ی ساڵێک دا . ئه‌ندامانی کارگێڕ وبه‌رپرسی کۆمیته‌کان ،سکرتێری فیدراسیۆن پرشنگ توانا ،به‌رپرسی کۆمیته‌ی کلتورو په‌روه‌رده جوتیار شه‌ریف ، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و به‌ربانگ کۆڤان ئامه‌دی ، به‌رپرسی ئابوری سه‌لام جزیری ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوخۆ سه‌ردار دزه‌یی ، به‌رپرسی لاوان شوکری ده‌میر و به‌رپرسی که‌م ئه‌ندامان و ساڵمه‌زنان لوقمان ئه‌رتاش ، هه‌ریه‌ک له‌وانه باسیان له کار‌و خه‌باتی کۆمیته‌که‌یان کرد‌و وه‌ڵامی ئاماده‌بووانیشیان دایه‌وه . چه‌ند گروپێکی کار پێک هات که له سه‌ر دوو پرسی گرنگ ، یه‌کێکیان نمونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ کاری کۆمه‌ڵه‌کان چۆن وه به‌رهه‌م بێت ، دووه‌میان پێشنیارێکی باش بۆ سه‌رده‌می ئێستا ، له دواییدا گروپه‌کان ئه‌نجامی گفتوگۆ‌و پێشنیاره‌کانیان دا به کۆنفرانس . جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و به‌رپرسی ڕێکخستن عیماد ئه‌حمه‌د که بۆ کارێکی حیزبی له شاری ستۆکهۆڵم بوو ، سه‌ردانی کرد‌و ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که‌مان بوو .به‌ڕێزیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی باشوری کوردستان دوواو له کۆتاییشدا وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده بووانیان دایه‌وه . ڕۆژی دووه‌م به‌رپرسی هه‌رێمه‌کان له‌سه‌ر کار‌و خه‌باتی خۆیان و ڕه‌وشی کۆمه‌ڵه‌کانیان باسکرد . کۆنمفرانسی لاوان له هه‌مان کاتدا له لۆکاڵێکی تر کۆنفرانسی لاوان به‌سترا . ئه‌و به‌رێزانه ( ئیسماعیل کامیل ، ڕۆژنامه‌وان ئه‌شره‌ف ئۆکوموس ،دڵشا ده‌میرباگ ستێن و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌کادیمیا ی کورد بابه‌تی خۆیان پێشکه‌ش کرد .سیمیناره‌که ده‌رباره‌ی چۆنێتی پێشکه‌وتنی که‌سایه‌تی کورد له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی سویدی و پرسی کۆمه‌ڵایه‌تی و لاوی کورد .له دوای سیمیناره‌که لاوان له کۆنفرانسی خۆیاندا گه‌لێ بابه‌تیان تاووتوێ کرد به تایبه‌تی چۆنیه‌تی ڕێکخستنه‌وه‌ی لاوان که له کۆتاییدا بریاریاندا سه‌ر له نوێ ڕێکخستنی لاوان پێک بێننه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 11 که‌س بۆ کۆمیته‌ی ئاماده‌کارهه‌ڵبژێردرا بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ کۆنگره‌ی لاوان به هاریکاری کۆمه‌ڵه‌کانی فیدراسیۆن .کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن به‌رپرسی لاوان شوکری ده‌میر به‌ڕێوه چوو . بریاره‌کانی کۆنفرانس - - ماڵپه‌ڕێکی نوێ بۆ فیدراسیۆن بکرێته‌وه . - ڕاپۆرتی کار‌و خه‌بات بنێررێ بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان - بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت دابین بکرێت بۆ کاروباری کۆنگره‌ی لاوان . - گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیاره‌که‌ی کۆمکاری ئه‌وروپاکرا ، وه بریار درا که فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ جه‌ند ڕێکخستنێکی تر نامه بنێرن بۆ سۆسیال ئینته‌رناشوناڵ بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ڕه‌گه‌ز په‌رستی سی هۆ پێ له ئه‌ندامه‌تی سۆسیال ئینته‌رناشوناڵ ده‌ربکرێ . - له‌سه‌ر ڕه‌وشی باکوری کوردستان و ئه‌و گۆڕانکاریانه ی دوایی ، فیدراسیۆن هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌کردنی کۆنفرانسێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌رمن بۆزئه‌رسلان سه‌رۆکی فیدراسیۆن و کۆڤان ئامه‌دی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و جوتیار شه‌ریف به‌رپرسی کلتورو په‌روه‌رده و سه‌لام جزیری به‌رپرسی ئابوری ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانسه‌که ده‌که‌ن . - سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوای کوردستان بریار درا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گفت‌و گۆیی له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ئه‌و به‌شانه بکرێت . - بودجه‌یه‌ک بۆ چاککردنی که‌م وکوریه‌کانی لۆکا‌ڵی فیدراسیۆن و باخچه‌که‌ی دابین بکرێت . - پێویسته کۆمه‌ڵه‌کان به‌ر له سه‌ری ساڵ ئه‌ندامه‌تی خۆیان و لیستی ئه‌ندامان ڕێکبخه‌ن و کۆپیه‌ک بده‌ن به فیدارسیۆن . - نامه‌یه‌ک بنێررێت بۆ کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات که ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌نفال . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێشنیاری کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌ندامن : - کۆمیته‌ی کارگێڕ سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌کان بکه‌ن . - سیمینار بکرێ له‌سه‌ر نه‌خۆشی . - ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆن نوێ بکرێته‌وه . - ڕاپۆرتی خه‌بات وچالاکی بنێردرێ بۆ کۆمه‌ڵه‌کان . - فیدراسیۆن له‌گه‌ل ئه‌و گۆرانیبێژانه قسه بکات که له نه‌ورۆزا به‌شداری ده‌که‌ن ، تاکو له نه‌ورۆزی کۆمه‌ڵه‌کان به‌شداری بکه‌ن . - ژماره‌ی پۆستگیرۆ ی فیدراسیۆن و ناوونیشان ، ته‌له‌فۆن وفۆرمی ئه‌ندامه‌تی له ماڵپه‌ڕدا دابنرێت . - گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ دروست بکرێت . - له هه‌ندێ له زیندا نه‌کانی سویدا کورد هه‌یه ، پێویسته فیدراسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات . - داوای کوراتۆر بکرێ بۆ قوتابخانه‌کان . - هاریکاری په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێ . - گفتوگۆ بکرێ له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستان سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانانه‌ی دوایی . - پێویسته به‌رپرسی هه‌رێمه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌کان دانیشێ نه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کان . - کاربکرێ بۆئه‌وه ی کوردی ئێزیدی و فه‌یلی بێنه ناو فیدراسیۆنه‌وه . - لاوانی ناو کۆمه‌ڵه‌کان خۆیان ڕێک بخه‌ن . - له ئاهه‌نگه‌کانی فیدراسیۆندا( نه‌ورۆز ) بلیت بۆ ئه‌ندامان هه‌رزانتر بێت ، تاکو ئه‌وانه‌ی که ئه‌ندام نین گه‌ر بیانه‌وێ ببنه ئه‌ندام . - سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌کان ببنه ئه‌ندامی کۆنگره‌و کۆمیته‌ی گشتی فیدراسیۆن ( پێشنیار بۆ گۆڕین له ده‌ستوردا ) . - کادیری نوێ پێویسته بۆ فیدراسیۆن . - فیدراسیۆن هاریکاری وه‌رزشوانی کورد بکات . - میکانیزمی په‌یوه‌ندی نێوان فیدراسیۆن و کۆمه‌ڵه‌کان باشتر بێت . - ڕێژه‌ی ژن و لاو له فیدراسیۆندا زیاتر بێت . - فیدراسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردن و پرسی به‌شه‌کانی کوردستان کار بکات . - ئه‌و شارانه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان تێدا نییه ، هه‌وڵ بدرێ کۆمه‌ڵه‌ی تیا دروست بکرێ . - کۆمیته‌ی کارگێڕ به ڕێگای به‌رپرسه‌کانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی بکات به کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه. - له هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا په‌رتوکخانه‌یه‌ک هه‌بێت که نزیکه‌ی 200 په‌رتوکی تێدابێت . - له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوانه‌ی که‌له وڵات ڕووده‌دات ، پێویسته فیدراسیۆن پانێل ، سیمینار و داخویانی ئاماده‌بکات . - کار بکرێت بۆ ئه‌وگه‌نج ومنداڵانه‌ی که به‌ته‌نیا هاتوون بۆ سوید . - به‌رپرسی کۆمیته‌کانی کار ده‌بێت شاره‌زابن له به‌شه‌کانی خۆیان و باش کار بکه‌ن























