بریاری داخستنی ( د ت پ ) بریارێکی سیاسییه و قبوڵ ناکرێ ! ئه‌م بریاره‌ی مه‌حکه‌مه‌ی یاسایی بنه‌ڕه‌تی ، دژ به دیموکراتی و به ئه‌ندامبوونی تورکیایه له یه‌کێتی ئه‌وروپا و دژ به پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموکراتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده ، ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید دژ به‌و بریاره‌ین و زۆر به‌توندی ڕیسوا و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین. مه‌حکه‌مه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به تومه‌تی ئه‌وه‌ی که د ت پ دژبه یه‌ک پارچه‌یی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تی تورک کارده‌که‌ن . ڕۆژی 11 / 11 / 2009 بریاری داخستنی دا و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ کاری سیاسی له سه‌رۆکی د ت پ و په‌رله‌مانتاری ماردین ئه‌حمه‌د تورک وپه‌رله‌مانتاری دیار به‌کر ئایسه‌ل توگلوکا 37 به‌رپرس دیکه‌ی قه‌ده‌غه کرد . ئه‌م بریاره‌ی مه‌حکه‌مه‌ی یاسایی بنه‌ڕه‌تی ، دژ به دیموکراتی و به ئه‌ندامبوونی تورکیایه له یه‌کێتی ئه‌وروپا و دژ به پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموکراتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده ، ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید دژ به‌و بریاره‌ین و زۆر به‌توندی ڕیسوا و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ڕێگه‌ی توند‌و تیژی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ناکرێ ، تورکیاش که به‌ره‌و به ئه‌ندامبوون بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا خه‌بات ده‌کات و هه‌نگاو ده‌نێ ، ده‌بێت سیاسه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی ئه‌ورووپا تاوه‌کو کێشه‌کان به ئاشتی و دیموکراتی چاره‌سه‌ر بکات . ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌س به ئاشتی وئارامی خواست و دیتنی خۆی دیاری بکات ، وه هه‌ر به ئاشتی و دیموکراتی داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکات . هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌و هه‌له‌ی که ئێستا بۆ کورد ڕه‌خساوه له ده‌ستی نه‌ده‌ن و به توند‌و تیژی وکوشتن و بڕینی خه‌ڵک ناگه‌نه ئه‌نجام . هیوادارین که حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورک یاسای بنه‌ڕه‌تی خۆی بگۆڕێ و هه‌موو ناسنامه و ئازادی و مافی کورد له یاسای خۆیدا بۆ کورد مسۆگه‌ر بکات . فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید 2009 -12 - 12























