هه‌رچی زووه با زیندانیه‌کان ئازاد بکرێن ! له دونیای کراوه‌ی ئه‌مڕۆ و هیوای نوێ‌دا ، له‌بری دیالۆگ و ئاشتی ، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و شاره‌داری و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد زیندانی ده‌کرێن ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا جگه له‌وه‌ی که بێڕێزیه به‌رامبه‌ر به که‌سایه‌تی و ئه‌وان و ناسنامه‌ی کوردی ، ئه‌وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا پێشێل کردنی دیموکراتی و مافی مرۆڤه ، فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له سوید به توندی ئه‌و کاره شه‌رمه‌زار ده‌کات ، داواش ده‌کات له‌ڕێگای دیموکراتیه‌وه کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که له‌ڕێگای گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراون و به‌رپرسیاریه‌تیان وه‌رگرتوه له زیندانه‌کان ئازاد بکرێن . فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان سوید 4 / 1 / 2010






















