به نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان ، پرشنگ توانا سکرتێری فیدراسیۆن ووتاری فیدراسیۆنی له یادی 64 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان خوێنده‌وه که له شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید‌و له لۆکا‌ڵی سۆڵنا هالن سازکرا ،ئه‌مه‌ش ده‌قی ووتاره‌که‌یه
به‌ڕێزان : نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه کوردستانیه‌کان میوانه ئازیزه‌کان ، ئاماده‌بوانی هێژا خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین که ئه‌مڕۆ له‌ساڵیادی کۆماری کوردستان به‌شداری ده‌که‌ین ، سوپاس و پێزانینیشمان بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد و کوردستانی که ئێمه‌یان به‌سه‌رکرده‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساندین که په‌یامی خۆمان به‌م بۆنه به‌رز و پیرۆزه‌وه ڕابگه‌یه‌نین . به‌ڕێزان : به‌درێژایی مێژوو و ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت کورد وه‌کو میلله‌ت مافه‌کانی پێشێل ده‌کرێ و کوردستانیش وه‌ک خاک وێران ده‌کرێ ، تاکه میلله‌تێکیشه که ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه‌ی 40 ملیۆنه و خاوه‌نی وڵاتی خۆی نیه ، دوژمنان هه‌رچیه‌کیان له‌ده‌ست هاتبێ بۆ قڕکردنی کورد درێغیان نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت په‌نایان بردۆته به‌ر چه‌کی کیمیاوی که ئێستا خۆشبه‌ختانه ئه‌و تاوانبارانه و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه عه‌لی کیمیاوی له‌سه‌ر که‌یسی هه‌ڵه‌بجه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر دادرا ، کوردیش له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا چه‌ندین شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رپا کردوه ، که له ئاکامدا گه‌لێ ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ کورد هه‌ڵکه‌وتووه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوونه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته زلهێزه‌کان و پلانه چه‌په‌ڵه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه ، نزیکترینیان کۆماری کوردستانه که له 2 ی ڕێبه‌ندان یان 22 ی کانوونی دووه‌می ساڵی 1946 و له مه‌یدانی چوارچرا له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی محمه‌د ڕاگه‌یه‌نراو و ئاڵای کوردستانیش هه‌ڵکرا ، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی ئه‌و کۆماره زۆر ساوا بوو به‌ڵام هه‌ر له‌و ماوه کورته‌دا مهاباد بوو به مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری و زانستی و بیری نه‌ته‌وایه‌تی ، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه بوو که نه‌مر مسته‌فا بارزانی وه‌ک سه‌رکرده و پێشمه‌رگه‌یه‌ک ڕووی کرده مهاباد و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانیدا ئه‌رکی پاراستنی ئه‌و کۆماره‌یان پێ سپێردرا و پێشه‌وای نه‌مریش ئاڵای کوردستانی به‌ئه‌مانه‌ت پێ به‌خشی . به‌ڕێزان : کورد هه‌میشه ویستوویه‌تی به ئاشتی و له‌ڕێگای دیالۆگه‌وه مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات ، به‌ڵام مخابن دوژمنان به‌ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌تا لاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر کوردبوون بیر و ڕای ئازاد له سێداره ده‌درێن و له باکووری کوردستانیش زیندانی ده‌کرێن و له ڕۆژئاوای کوردستانیش به‌ر هه‌ڵمه‌تی پاکتاوی نه‌ژادی ده‌که‌ون ، ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له سوید ، زۆر به‌توندی ئه‌و هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه مه‌حکووم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا پشتگیری خه‌باتی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین جا له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێت ، داواش له‌و حکوومه‌تانه ده‌که‌ین که به‌خۆیاندا بچنه‌وه و واز له سیاسه‌تی ترس و تۆقان و توندوتیژی بینن و له‌ڕێگای ئاشتی و دیالۆگه‌وه مافه‌کانی کورد دابین بکه‌ن ، چونکه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دیالۆگه و مێژووش سه‌لماندوویه‌تی که هیچ میلله‌تێک به گرتن و کوشتن ته‌واو نابێت . به‌ڕێزان : ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێکی له‌بار و ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن و هه‌لێکی گونجاو له باشووری کوردستان بۆ کورد ڕه‌خساوه ، دیاره ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ڕه‌نج و خه‌باتی پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌کانی کوردستان و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی نه‌مر و سه‌ربه‌رز هاتۆته به‌رهه‌م ، دوژمنانیش هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ئه‌و ده‌سکه‌وته له‌بار به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته بنه‌مای خه‌بات و ئازادی پارچه‌کانی تری کوردستان ، بۆیه پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر تاکێکی کورده . به‌ڕێزان : ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی و پارچه‌کانی تری کوردستانیش به‌گشتی به هه‌لومه‌رجێکی زۆر هه‌ستیار و ناسک و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕی ، بۆیه له‌هه‌موو ڕۆژان زیاتر پێویستیمان به یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌یه ، چونکه دوژمنان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ناکۆکیش بن ، به‌ڵام بۆ کێشه‌ی کورد هه‌موو یه‌ک ده‌گرنه‌وه ، کوردیش ده‌بێ له کێشه چاره‌نووس سازه‌کان یه‌ک هه‌ڵوێست و به‌رامبه‌ر به دوژمنان یه‌کگرتوو بن ، له کۆتاییدا دووباره ساڵیادی کۆماری کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌وێن و هانده‌ری یه‌کیێتی ماڵی کورد و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بێت . - سه‌روه‌ری بۆ کۆماری کوردستان و نه‌مریش بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان . - شه‌کاوه بێت ئاڵای به‌رز و پیرۆزی کوردستان
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان سوید 23 / 1 / 2010






















