به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان ، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تیه
هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیه و له وڵاته دیموکراتیه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له عێراقی فیدراڵ‌دا تاڕاده‌یه‌کی زۆر جیاوازی هه‌یه ، چونکه عێراق تازه هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراتیه‌ت ده‌نێ و تائێستاش مه‌زهه‌ب و تایه‌فه‌گه‌ری هه‌ر له بره‌ودایه ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه شۆڤێنیه‌کان له‌جاران زیاتر دژایه‌تی کورد له باشووری کوردستان ده‌که‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌خشه‌وپلانه‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، بۆیه وه‌ک فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان داوا له هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌که‌ین که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ڕوو بکه‌نه سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن ، داواشمان له‌هه‌موو لیسته جیاوازه‌کان ئه‌وه‌یه که لیستی جیاواز نه‌بێته هۆی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی جیاواز له‌نێو په‌رله‌مانی عێراقدا ، چونکه به زیانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕێ خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان . ئه‌مڕۆ کوردستان به‌گشتی و باشووری کوردستانیش به‌تایبه‌تی به‌هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێ ، دوژمنان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی باشووری کوردستان کار نه‌کاته سه‌ر پارچه‌کانی تری کوردستان وده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه له‌بار به‌رن که هاتوونه‌ته دی ، به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌کی بخه‌نه نێو کورد و به‌هه‌ر شێوازێکیش بێت ده‌سه‌ڵات و هێزی کورد له‌نێو حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیدا که‌م بکه‌نه‌وه و ماده‌ی 140 جێ به‌جێ نه‌کرێ ، بۆیه داواکارین هه‌موو پارت و لیسته جیاوازه‌کان له‌په‌رله‌مانی عێراقیدا یه‌ک هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر کێشه چاره‌نووس سازه‌کان هه‌بێت و ئه‌مساڵ بکه‌ن به ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان و دیاری کردنی سنووری باشووری کوردستان . سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی میلله‌ته‌که‌مان له‌باشووری کوردستان ، چونکه تاکه هیوا و هه‌وێنێکیشه بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی پارچه‌کانی تری کوردستان .
فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له سوید






















